له خولی باسكه‌ی یانه‌كانی ئه‌وروپا، یانه‌ی سیسكا مۆسكۆی ڕوسی به نه‌وه‌دوحه‌وت خاڵ به‌رامبه‌ر به حه‌فتاودوو خاڵ له یانه‌ی خیمیكی هاونیشتیمانیه‌كه‌ی برده‌وه.
یاریزانانی سیسكا مۆسكۆ ئاستێكی به‌رزیان له هه‌ر چوار ماوه‌ی یاریه‌كه پێشكهشكردو سه‌ره‌نجام ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌كه‌یان به جیاوازی بیستوپێنج خاڵ به سوودی تیپه‌كه‌یان ته‌واوكرد، هه‌ردوو یاریزان یۆهانس ڤۆیگتمانی ئه‌ڵمانی و گابرێل لوندبێرگی دانیماكی ڕۆڵێكی كاریگه‌ریان له‌م بردنه‌وه‌ی سیسكا مۆسكۆ بینی و هه‌ریه‌كه‌و شازده خاڵیان له یاریه‌كه تۆماركرد.
مایكڵ ئێریكی نێیجیریش چوارده خاڵی دیكه‌ی بۆ تیپی براوه به‌ده‌ستهێنا، له‌و لاشه‌وه جۆردان میكی ئه‌مه‌ریكی شازده خاڵی بۆ خیمیكی تۆماركرد.
به‌م ئه‌نجامه‌ش سیسكا مۆسكۆ چواره‌م سه‌ركه‌وتنی له‌سه‌ریه‌ك و بیستودووه‌مین بردنه‌وه‌ی له‌م وه‌رزه‌ی خولی باسكه‌ی یانه‌كانی ئه‌وروپا به‌ده‌ستهێناو خیمیكیش درێژه‌ی به ئه‌نجامه خراپه‌كانی دا‌و بیستوهه‌شته‌مین یاری له خوله‌كه دۆڕاند .
له‌باسکه‌ی ئه‌وروپا سیسکا مۆسکۆ سه‌رکه‌وتنی به‌سه‌ر خیمیکی هاونیشتیمانی تۆمارکرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.