Erbil 12°C شەممە 11 کانوونی دووەم 12:07

عێراق به‌رامبه‌ر به‌خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی نه‌وت به‌ لوبنان ده‌دات

کوردستان TV
100%

وه‌زیر ته‌ندروستیی لوبنان، حه‌ماد حه‌سه‌ن و هاوتا عێراقییه‌كه‌ی، حه‌سه‌ن ته‌میمی، رێككه‌وتنێكی هاریكاری فراوانیان واژووكرد كه‌ ده‌سته‌به‌ری پێشكه‌سكردنی خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستیی ده‌كات به‌ عێراق له‌ به‌رامبه‌ر نه‌وتدا.

دوای رێوڕه‌سمی واژووكردنه‌كه‌ كه‌ له‌ بینای وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی لوبنان له‌ به‌یروتی پایته‌ختی ئه‌و وڵاته‌ به‌ڕێوه‌چوو، وه‌زیری ته‌ندروستیی لوبنان حه‌سه‌ن، له‌ لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامه‌نووسان، باسی له‌وه‌ كرد كه‌ سه‌باره‌ت به‌ خزمه‌تگوزاری پێشكه‌وتوو و ئاست به‌رزی ته‌ندروستیی دامه‌زراوه‌ ته‌ندروستییه‌كانیان زانیارییان داوه‌ به‌ شاندی عێراق كه‌ سه‌ردانی وڵاته‌كه‌یان كردووه‌.

حه‌سه‌ن ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد كه‌ مادده‌ی ''پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستیی لوبنان به‌رامبه‌ر نه‌وتی عێراق'' بۆ ئه‌و رێككه‌وتنه‌ زیادكراوه‌ كه‌ له‌بواری ته‌ندروستییدا له‌ ساڵی 2019 له‌نێوان هه‌ردوو وڵاتدا واژووكراوه‌.

وه‌زیری ته‌ندروستیی عێراق ، باسی له‌وه‌ كرد كه‌ فراوانكردنی رێككه‌وتنه‌كه‌ هاوكار ده‌بێت له‌ بوژاندنه‌وه‌ی كه‌رتی ته‌ندروستیی له‌ عێراق و، كه‌رتی ئابووریی له‌ لوبنان.

ته‌میمی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه‌ به‌مه‌به‌ستی چالاككردنی مادده‌ی ''خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستیی به‌رامبه‌ر نه‌وت'' چاوه‌ڕوانین وه‌زیری ته‌ندروستیی لوبنان و وه‌زیرانی دیكه‌ سه‌ردانی به‌غدا بكه‌ن.

ئاست نزمی ئه‌و خزمه‌تگوزاریانه‌ی له‌ دامه‌زراوه‌ ته‌ندروستییه‌كانی عێراقدا پێشكه‌ش ده‌كرێت، سه‌دان كه‌س ناچار ده‌كات روو له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات بكه‌ن به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ر، هاوكات لوبنان كه‌ ماوه‌یه‌كی زۆره‌ قه‌یرانی ئابووری به‌رۆكی گرتووه‌، به‌ده‌ست كێشه‌ی نه‌وت و كاره‌باوه‌ ده‌نالێنێت.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.