Erbil 9°C شەممە 11 کانوونی دووەم 09:12

ڕاوێژکارێکی ئابووری په‌رله‌مان: به‌پێى یاساى په‌سه‌ندکراوى بوودجه‌ پاشه‌که‌وت له‌سه‌ر مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران هه‌ڵده‌گیرێت

کوردستان TV
100%


 ڕاوێژکارى پێشکه‌وتووى ئابووریى په‌رله‌مانى کوردستان  رایده‌گه‌ێنێت: به‌پێی یاساى په‌سه‌ندکراوى بودجە‌, حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان پابه‌ند ده‌بێت به ‌لابردنى پاشه‌که‌وتى مووچە‌ و بڕیاره‌که‌ له‌ 1- 1- 2021وه‌ جێبه‌جێ ده‌کرێت و, حکومه‌تى عێراق قه‌ره‌بووى سێ مانگى پێشووى مووچە‌خۆرانى کوردستان ده‌کاته‌وه‌ که‌ به‌ لیێڕینه‌وه‌ مووچە‌یان وه‌رگرتووه‌, له‌ مانگى چواریشه‌وه‌ مانگ به‌ مانگ به‌غدا بودجە‌که‌ ده‌نێرێت تا کۆتاییى ساڵ, چونکه‌ ڕێککه‌وتنه‌که‌ وا کراوه.

پرۆفیسۆرى یاریده‌ده‌ر، دکتۆر ئه‌ڕشه‌د ته‌ها, ڕاوێژکارى پێشکه‌وتووى ئابووریى په‌رله‌مانى کوردستان، به ‌ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتى دیموکراتى کوردستانى ڕاگه‌یاند: دواى حه‌وت ساڵ هه‌رێمى کوردستان به‌شه‌بودجه‌ى له‌ عێراق ده‌بێت, هه‌رچه‌نده‌ ئه‌و ڕێککه‌وتنه‌ى له ‌نێون حکومه‌تى هه‌رێم و حکومه‌تى ناوه‌ندى له‌ به‌غدا کرابوو نه‌چووه‌ سه‌ر و هه‌موارى زۆرى تێدا کرا له‌لایه‌ن ئه‌ندامانى لێژنه‌ى داراییەوه‌ و پشکى هه‌رێم زۆر که‌مى کردووه‌ به‌ به‌راورد بە ساڵانى پێش 2014، چونکه‌ له‌ 17%دابه‌زیوه‌ بۆ 12،67% و ئه‌وه‌ى به‌ واقعى ده‌گاته‌ هه‌رێم 7،3% نه‌وه‌ک 12،67%  چونکه‌ به‌شى هه‌رێم 61،4 تریلۆن دیناره،‌ به‌ڵام 9،5 تریلۆن ده‌گاته‌ هه‌رێم دواى لێبرینى خه‌رجى سیادى و حاکمی".

ده‌شڵێت: له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش په‌سه‌ندکردنى بودجه‌ و پشکى هه‌رێم چه‌ند لایه‌نێکى ئه‌رێنیى هه‌یه،‌ وه‌ک داننان به‌ مافى هه‌رێم له‌ ده‌رهێنان و فرۆشتنى نه‌وت به‌ سه‌ربه‌خۆیی، ئه‌وه‌ش ماناى وایه‌ هه‌موو دۆسیه‌کانى دادگاکان که‌ حکومه‌تى فیدراڵ تۆمارى کردووه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندیى هه‌رێم یه‌کلا ده‌بێته‌وه‌ و حکومه‌تى هه‌رێم تواناى ده‌بێت وه‌به‌رهێنانى زیاتر له‌ سێکته‌رى نه‌وت و غاز بکات و نرخى فرۆشتنیشى به‌رز بکاته‌وه‌.

ڕاوێژکاره‌که‌ى ئابووریى په‌رله‌مانى کوردستان ڕوونیشى کرده‌وه: دابه‌زین و نزمبوونه‌وه‌ نرخى نه‌وت هیچ ئاسته‌نگێک دروست ناکات بۆ پشکى هه‌رێم له‌ به‌غدا, چونکه‌ ئه‌گه‌ر نرخى نه‌وتیش دابه‌زى، عێراق خاوه‌نى یه‌ده‌گه‌ و ده‌توانێت هه‌ر کورتهێنانێک پڕ بکاته‌وه‌ که‌ له‌و ڕووەوە‌ دروست ببێت, ئێمه‌ وه‌ک حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان زامنى ئه‌وه‌مان کردووه‌ که ‌وه‌ک پشکى هه‌رێم له‌ پرۆژه‌که‌دا ئاماژه‌ى بۆ کراوه‌.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.