Erbil 27°C ھەینی 20 ئەیلوول 00:38

پەنابەرانی یۆنان ڤاکسین وەردەگرن

کوردستان TV
100%


 دەزگای لوتکە بۆ كاروباری كۆچ و په‌نابه‌ران بڵاوی كرده‌وه‌، یۆنان پلانی هەیە کە لە مانگه‌دا دەست بکات بە پێدانی ڤاکسین بە کارمەندان و دانیشتوانی کەمپەکانی یۆنان. نۆتیس میتاراکیس وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی یۆنان لە چاوپێکەوتنێکدا ڕایگەیاند کە "هیچ هۆکارێک نابینێت بۆ ئەوەی زووتر کارەکە ئەنجام بدرێت."
لە درێژەی ووتەکانیدا ڕاشیگەیاند: "بەپێی ئەو زانیارییانەی لەبەردەستماندایە، لە کەمپەکاندا ئێمە ڕووبەڕووی گرفتی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە و ڕێژەی مردنی بەرز نەبووینەتەوە، هەر بۆیە کەمپەکان ناچنە چوارچێوەی پۆلە تایبەتەکان." 
چەندین وڵاتی وەک: سڕبیا و ئەردەن و هۆڵەندا و ئیسپانیا کۆچبەرانیان لە پۆلە تایبەتەکان هەژمار کردووە. وە ئەڵمانیاش کۆچبەرانی وەک دووەم گرنگترین پۆل هەژمارکردووە بۆ وەرگرتنی ڤاکسینەکە.
شایەنی باسە، ئەمەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە دانیشتوانی نێو کامپەکان ناتوانن بەپێی پێویست لەیەک دووربکەونەوە و  لە ڕووی داراییەوە لاوازن، هەر بۆیە زیاتر لە کەسانی ئاسایی ڕووبەڕووی مەترسییەکانی ڤایرۆسەکە دەبنەوە.

كوردستان TV

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.