Erbil 27°C ھەینی 20 ئەیلوول 00:56

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیوەندی بە بەرپرسی دەستەی سیاسی ڕەوتی سەدر دەکات

کوردستان TV
100%

 ئەمڕۆ هەینی 2021/4/2 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە گەڵ د.نەسار ڕوبەیعی سەرۆکی دەستەی سیاسی ڕەوتی سەدر ئەنجامدا.

سەرۆکی حکومەت، سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ پشتگیریی سەرکردایەتی ڕەوتی سەدر و ڕۆڵی کاریگەرییان لە تێپەڕاندنی یاسای بودجەی فیدراڵی دەربڕی و هیوای خواست ، تێپەڕاندنی ئەم یاسایە، ببێتە هەنگاوێک بۆ چارەسەرکردنی هەموو کێشە و ناکۆکییەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستان لە سەر بنەمای دەستوور.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.