ئه‌مڕۆ هەینی 2/4/2021 نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌ى خوالێخۆشبوو دکتۆرە نەمام مەحموود کاکە زیاد غەفووری، پزیشکی خۆبەخش و خێرخواز و چالاکوانی ناسراو و بەهاناوەچووی ئاوارە ئێزیدییەکان و لێقەوماوان بەگشتی، وێڕای پرسه و سه‌ره‌خۆشى، هاوسۆزى و هاوخه‌میى قووڵى خۆى له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌ى خوالێخۆشبوو ده‌ربڕى.
سه‌رۆكی هه‌رێم هیواى خواست خواى مه‌زن گیانى دکتۆرە نەمام به به‌زه‌یى و میهره‌بانیى خۆى شاد بكات و دڵنه‌وایى و سه‌بوورى به کەسوکار و بنەماڵە نیشتمانپەروەرەکەی و هاوڕێ و هاوكارانى ببه‌خشێت.
لاى خۆیانەوە، خانەوادەی خوالێخۆشبوو سوپاس و پێزانینیان بۆ په‌یوه‌ندى و هاوخه‌میى سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى، دەربڕی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.