لە تایوان شەمەندەفەرێك لە نێو تونێلێكدا لە ڕێڕەوەكەی لایدا و بەهۆیەوە 37 كەس گیانیان لە دەستدا و پڕۆسەی ڕزگاركردنی سەرنشینانی شەمەندەفەرەكەش بەردەوامە.
ئەمرۆ لە شاری هوالین لە تایوان، شەمەندەفەرێك زیاتر له 300 سەرنشینی هەڵگرتبوو، لە ڕێرەوەكەی لایدا و بەهۆیەوە 37 كەس لە سەرنیشیانی شەمەندەفەرەكە گیانیان لە دەستدا و زیاتر لە 72 كەسی تریش برینداربوون.
هاوكات تیمەكانی فریاگوزاری سەرقاڵی ڕزگاركردنی ئەو كەسانەن كە هێشتا لە نێو فارگۆنەكانی شەمەندەفەرەكە گیریانخواردووە.
پۆلیسی ئهو وڵاته ئەوەشی ئاشکرا کردووە کە، شەمەندەفەرەکە لەگەڵ دەرچوونی لە ڕێرەوەکەی، خۆی بە دیواری تونێلەکەدا کێشاوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.