سەرۆکی تیمی دانوستاندن لەگەڵ بەغدا رایدەگەیێنێت، دەستبەجێ وەک حکومەتی هەرێمی کوردستان پابەند دەبین بە جێبەجێکردنی یاسای بودجە و داوا لە وەزارەتە پەیوەندیدارەکانی هەرێمی کوردستان دەکات پەیوەندیی بە لایەنە پەیوەندیدارەکانی حكومهتی فیدراڵییەوە بکەن بۆ ئهوهی ناوهڕۆكی یاساكه وهكو خۆی جێ به جێ بكرێت.
پەرلەمانی عێراق بودجەی دووههزار و بیست و یهكی پەسندکرد کە یەکێک لە ماددەکانی (ماددەی یازده) تایبەتە بە بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان لە بودجە.
بۆ پەسندکردنی ئەو ماددەیە هەرێمی کوردستان دانوستاندنێکی دوور و درێژی لەگەڵ بەغدا و لایەنە سیاسییەکانی عێراق ئەنجامدا و دواجار ئەو ماددەیە پەسندکرا.
سهبارهت به پهسهندكردنی پرۆژه یاساكهش قوباد تاڵهبانی ئاماژەی بەوەدا ئەوە بەدەستهاتووە دەستکەوتی تاکە کەس و تاکە لایەن نییە و گوتی: ئەم پرۆژەیاسایەی کە پەسندکرا دەرەنجامی گفتوگۆیەکی دوور و درێژ بوو.
قوباد تاڵەبانی سوپاسی پشتیوانیی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد کە وەک خۆی دەڵێت: رۆژانە لەسەر خەت بووە لەگەڵماندا.
هەروەها سوپاسی هەموو لایەنە سیاسییەکان و سەرکردایەتیی لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستانی کرد کە، هەموویان پەیوەندییەکانی خۆیان خستەگەڕ بۆ ئەوەی پردی پەیوەندییەکانمان بەهێزتربن و ئەم پرۆژەیاسایە بە هاوسەنگیی تێپەڕێندرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.