Erbil 27°C ھەینی 20 ئەیلوول 01:10

تەندروستی هەولێر ڤاکسین بۆ ئەو خانەوادەیە دابین دەکات کە سێ کەسیان بە کۆڕۆنا کۆچی دوایی کرد

کوردستان TV
100%

دوای ئەوەی لە ماوەی مانگێک کور و دایک و باوکێک بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا گیان لەدەستدا، بەڕێوەبەریەتی گشتی تەندروستی هەولێر لە راگەیندراوێکدا رایگەیاند: بۆ سەلامەتی خانەوادەکەیان گشت ئەندامانی خانەوادەی کۆچکردوو ژەمی ڤاکسینى کۆرۆنایان پێدەدرێت.

ده‌قی راگه‌یاندراوەی بەڕێوەبەریەتی گشتی تەندروستی هەولێر:

پرسە نامە..
بەناوی بەڕێوەبەریەتی گشتی تەندروستی هەولێر 

پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی خوالێێان خۆشبێت(سوهیلە حمدامین ، سەکڕان حسێن ، کەنعان سەکران) دەکەین کە بەهۆی تووشبوونیان بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا لەماوەی مانگێکدا گیانیان لەدەستدا.
داواکارین خوای تاک و تەنیا لێیان خۆشبێت و سەبوری خانەوادەی بەڕێزیان داتەوە،
لە سۆنگەی پەرۆشیمان بۆ تەندروستی خێزانی  کۆچکردووان هاوکاردەبین بۆ دابینکردنی ڤاکسینی دژە کۆڕۆنا بۆ تەواوی ئەندامانی خێزانی بەڕێزیان بۆ پاراستنی تەندروستی ئەندامانی خێزانی کۆچکردووان.


ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی هەولێر
٢٠٢١/٤/١

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.