پۆلیسی ههولێر رایدهگهێنێت: بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان، نووسینگەی بەحركە، لە دوو هەڵمەتی جیادا لە سنووری ناحیەی بەحركە، توانییان دوو تۆمەتبار دەستگیر بكەن، كە هەڵسابوون بە ئەنجامانی چوار تاوانی دزیكردن.
دهقی راگهیاندراوی پۆلیسی ههولێر:
تۆمەتباری یەكەمیان هەڵسابوو بە دزیكردن لە شاری (ئەتكوانس) لە كۆمپانیایەك و لە ماڵێكدا، كە لە ماڵەكە بایی (11 هەزار) دۆلاری ئەمەریكی زێڕی دزیبوو، لە كۆمپانیاكەش لاپتۆپێك و ئایپادێك و هەروەها سەعاتێكی دەستی جۆری (رۆلێكس)ی دزیبوو، كە بایی (15 هەزار) دۆلار بوو.
تۆمەتباری دووەمیش هەڵسابوو بە دزیكردن لە دوو ماڵ لە (هەرشەم 3) كە لە ماڵێكیان بڕی (5 ملیۆن و 500 هەزار) دیناری عێراقی و هەروەها لە ماڵێكی تریش (70 مسقاڵ) زێڕ و چەندین ئامێری ئەلیكترۆنی دزیبوو، لە ئێستاشدا هەردوو تۆمەتبار بەپێی ماددە (443) و (444) لە یاسای سزادان، بەند كراون.
پۆلیسی ههولێر دهستگیرکردنی دوو تۆمەتبارى راگهیاند
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.