سیروان بارزانی رایدهگهێنێت: له‌مانگی سێى رابردوودا ، له‌ئۆپه‌راسیۆنێكی دوانزده رۆژدا ، زیاتر له 125 حه‌شارگه و ئه‌شكه‌وت و تونێلی تیرۆرستانی داعش كراونه‌ته ئامانج .
سیروان بارزانی به‌رپرسی میحوه‌ری گوێڕ- مه‌خموری هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له‌هه‌ژماری تایبه‌ت به‌خۆی له‌تۆری كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووك بڵاوی كردهوهتهوه: لەبارەگای میحوەری 6 پێشوازیمان کرد لە ژەنەراڵ کەڤن کۆپسی جێگری فەرماندەی ھێزەکانی ھاوپەیمانان لەعێراق و سوریا و ژەنەراڵ فرانچێسکۆ فەرماندەی ھێزی ھاوپەیمانان لەکوردستان و شاندی یاوەریان .
سیروان بارزانی رایدهگهێنێت: لەکۆبوونەوەمان لەگەڵیاندا باس لەڕەوشی ئەمنی وجموجۆڵی تێرۆریستانی داعش کرا ، ھەروەھا داکۆکی لە پتەوکردن و بەردەوامی دان بەھەماھەنگی نێوان پیشمەرگەو ھێزی ھاوپەیمانان و سوپای عێراق کرایەوە.
هه‌روه‌ها ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات: كه لە کۆبوونەوەکەدا ئاماژەش بە کاریگەری ئۆپەراسیۆنی ھاوپەیمانان بەھەماھەنگی لەگەل پێشمەرگە کرا کەلەم مانگەدا ئەنجام درا تیایدا زیاتر لە 125 حەشارگەو ئەشکەوت و تونێلی تێرۆریستانی داعش کرانە ئامانج و ئۆپەراسیۆنەکە12 ڕۆژی خایاند‌و گورزێکی کاریگەر بەر تێرۆریستان کەوت.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.