Erbil 9°C شەممە 11 کانوونی دووەم 00:05

‌ هه‌رێمی کوردستان ... لەم شوێنانەدا قەدەغەی هاتووچۆ راگەیەندرا

کوردستان TV
100%


به‌پێی راگه‌یاندراوی ژماره‌ 12 ى وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ، كه‌رۆژی 30 ى 3 ى 2021 ده‌ركراوه‌ ، له‌ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه‌وه‌ 1 ى 4 ى 2021 ،  رێگە بە هاتوچۆی نێوان پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان و  پارێزگاكانی عێراق نادرێت.
 وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌ێنێت:  لە رۆژانی پێنجشەممە، هەینی و شەممەدا هاتوچۆ لەنێوان پارێزگاکانی هەرێمی كوردستان و عێراقدا رادەگیرێت، جگە لە ئاژانس و رێکخراوەکانی (UN) و رێکخراوە نێودەوڵەتیەکان و هاوپەیمانان و دیپلۆماتکاران و شاندە فەرمییەکان و هاتوچۆی بازرگانی.
هه‌روه‌ها له‌راگه‌یاندراوه‌كه‌دا هاتووه‌:  ئەو هاوڵاتیانەی نیشتەجێی هەرێمی کوردستانن کە پێویستە لە بازگەکان لە کاتی هاتنیان تێستی کۆرۆنا بکەن.
 مه‌قه‌ده‌م سەلام خۆشناو بەرپرسی ئاسایشی بازگەکانی سنووری پارێزگای ھەولێر بە كوردستان تیڤی رایگەیاند:  له‌كاتژمێر 12 ى شه‌وی رابردووه‌ ،  راگرتنی ھاتووچۆ لەگەڵ پارێزگاکانی عێراق چووه‌ته‌  بواری جێبەجێ کردن رێگەنادرێت داخل بە شاری ھەولێر بن.
راشیده‌گه‌یه‌نێت: هاووڵاتیانی ئه‌و ناوچانه‌ ھاوکارمان بن خۆیان لە رێگانەدەن داوا لە ھاووڵاتیانیش دەکات لەکاتی ھاتووچۆکردنیان بە بازگەکان ناوخۆی ھەرێم پابەند بن بە بە ستنی ماسک و خۆپارێزی  ئەگەر ھەر ھاووڵاتیەک پابەند نەبێت ناچار رێگەیان پێنادرێت بۆ سەلامەتی  گشتی.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.