Erbil 15°C ھەینی 10 کانوونی دووەم 20:17

هه‌ڵمه‌تى کوتانى کۆرۆنا لە گەرمیان ده‌ستى پێکرد

کوردستان TV
100%


ئه‌مڕۆپێنجشه‌ممه‌ 1 ى 4 ى 2021 ،  له‌ مه‌راسیمێكدا به‌ فه‌رمى له‌ گه‌رمیان هه‌ڵمه‌تى كوتانى ڤایرۆسی كۆرۆنا نوێ COVID-19 ده‌ستپێكرد و دو هاوڵاتى به‌ ته‌مه‌ن له‌ ده‌ستپێكى هه‌ڵمه‌ته‌كه‌دا كوتران.
پاش گه‌یشتنى بڕی 3 هه‌زار پێكوته‌ى ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ جۆری astrazeneca به‌ ته‌ندروستى گه‌رمیان، ئه‌مڕۆ پرۆسه‌ى كوتانى هاوڵاتیان به‌و پێكوته‌یه‌ ده‌ستیپێكرد.
له‌ مه‌راسیمێكدا له‌ مه‌ڵبه‌ندى ته‌ندروستى گوڵاڵه‌ له‌ كه‌لار، سه‌ره‌تا ژن و پیاوێكى به‌ ته‌مه‌ن كه‌ هه‌ڵگرى نه‌خۆشی درێژخایه‌نن، ڤاكسینه‌كه‌یان بۆ به‌كارهێنرا، پاشان هه‌ریه‌كه‌ له‌ سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ى گه‌رمیان و قایمقامی قه‌زاى كه‌لار و به‌ڕێوبه‌رى گشتى ته‌ندروستى گه‌رمیان و به‌ڕێوبه‌رى گشتى ئه‌وقافی گه‌رمیان، پێكوته‌كه‌یان بۆ به‌كارهێنرا.
له‌وته‌یه‌كیشدا به‌ڕێوبه‌رى گشتى ته‌ندروستى گه‌رمیان، د. سیروان محەمەد جەمال، جه‌ختیكرده‌وه‌ كه‌ هه‌مو ئاماده‌كارییه‌كى پێویست كراوه‌ و له‌م هه‌ڵمه‌ته‌دا ده‌توانن 3 هه‌زار هاوڵاتی بكوتن و به‌ڵێنى ئه‌وه‌یان پێدراوه‌ كه‌ ڤاكسینی دیكه‌یان بۆ ره‌وانه‌ ده‌كرێت.
هاوكات جه‌لال شێخ نوری، سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ى گه‌رمیان، وێڕای ده‌ستخۆشی له‌ تیمه‌كانى ته‌ندروستى، ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد كه‌ خۆكوتانیان ئه‌مڕۆ بۆ ره‌واندنه‌وه‌ى ئه‌و گومانانه‌یه‌ كه‌ له‌باره‌ى ڤاكسینه‌كه‌وه‌ بونى هه‌یه‌، داواى له‌ هاوڵاتیانیش كرد ئه‌وانه‌ى هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ ده‌یانگرێته‌وه‌، خۆیان بكوتن.
هه‌روه‌ها به‌ڕێوبه‌رى گشتى ته‌ندروستى گه‌رمیان، ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد كه‌به‌پێی هه‌ڵمه‌ته‌كه‌، فه‌رمانبه‌رانى ته‌ندروستى، كه‌سانى به‌ساڵاچو كه‌ نه‌خۆشی درێژخایه‌نیان هه‌بێت، مامۆستایانى قۆناغی 12ى ئاماده‌یی، له‌گه‌ڵ هه‌ندێك چین و توێژى دیكه‌ كه‌ به‌ركه‌وتنیان زۆره‌ له‌گه‌ڵ هاوڵاتیان، ده‌توانن خۆیان بكوتن.
وتیشی: هاوكات جگه‌ له‌ كه‌لار، هه‌ر ئه‌مڕۆ له‌ كفری و ناحیه‌ى رزگارییش پرۆسه‌كه‌ ده‌ستپێكردوه‌.

11

دانانی هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.