هونه‌رمه‌ندی بواری دراما و شانۆ ،عه‌لی كه‌ریم چه‌ند رۆژێكه تووشی كۆرۆنا بووه‌و،ئێستا له ژێر چاودێری پزیشكیدایه.
هونه‌رمه‌ند، عه‌لی كه‌ریم یه‌كێكه له ئه‌ستێره دیاره‌كانی شانۆ، دراما و سینه‌مای كوردیی، له‌دایكبووی ساڵی 1958ی شاری كه‌ركوكه.
هونه‌رمه‌ند ،عه‌لی كه‌ریم خاوه‌نی زیاتر له 50 به‌رهه‌مه له شانۆ، دراما و فیلمی سینه‌مایی، له زۆرینه‌ی كاره‌كانیدا وه‌ك ئه‌كته‌ر به‌شدارییكردووه، دیارترین ئه‌و كارانه‌ی عه‌لی كه‌ریم تیایدا به‌شداریی كردووه بریتن له: دراماكانی ژاڵه، ڕابوون، گه‌رده‌لول و ژیله‌مۆ، هه‌روه‌ها فیلمه سینه‌ماییه‌كانی مه‌رگی ئه‌رخه‌وانی، مه‌مله‌كه‌تی خۆر، فرمێسكی ڕه‌ش، گه‌مه‌ی پڕ له گوناهـ، سڵاو گوڵه‌كانی پایز، دانیشتوانی عه‌لیاوا، گوڵچین و خه‌یاڵه‌كانی ڕۆسته‌م، بازاڕی كۆنه‌فرۆشان..
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.