Erbil 27°C ھەینی 20 ئەیلوول 00:58

ڕکابەرییەکانی قۆناغی چوارگۆشەی زێڕینی خولی تۆپی پێی یانە پلە یەکەکانی کوردستان دواخرا

کوردستان TV
100%


بڕیاروابوو ئەمڕۆ ڕكابەریەكانی قۆناغی چوارگۆشەی زێڕینی خولی تۆپی پێی یانە پلە یەكەكانی كوردستان دەستپێبكات، بەڵام بە بڕیاری یەكێتی ناوەندیی تۆپی پێی كوردستان یاریەكانی گەڕی یەكەمی قۆناغی چوارگۆشەی زێڕینی خولەكە بۆ یەكشەممەی داهاتوو دواخرا.
 ئەویش بەهۆی ئەو ڕێكارانەی كە لە لایەن لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا بڕیاری لەسەر دراوەو لە دوێنێ‌ شەوەوە جێبەجێ دەكرێت، بە پێی ڕێكارەكانیش لە ڕۆژانی پێنجشەممەو هەینی و شەممە هاتووچۆی نێوان پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان و عێراق دەوەستێت، یانەی ئاڵتون كۆپریش یەكێكە لەو یانانەی بۆ چوارگۆشەی زێڕین سەركەوتووەو ناتوانێت لەم سێ‌ ڕۆژە گەشت بۆ هەرێمی كوردستان بكات و یانەكانی هەرێمی كوردستانیش بە هەمان شێوە ناتوانن گەشت بۆ پردێ‌ بكەن، بۆیە دەستپێكی یاریەكانی چوارگۆشەی زێڕین بۆ یەكشەممەی داهاتوو دواخرا.
 جێگای باسە لە گەڕی یەكەمی قۆناغی چوارگۆشەی زێڕینی خولی پلە یەكی كوردستان یانەی شەقڵاوە میوانداری یانەی سەید سادق دەكات و یانەی ئاڵتون كۆپری ڕووبەڕووی یانەی كۆیەی میوانی دەبێتەوە، هەر بە هەمان هۆكار یاریەكانی گەڕی یەكەمی قۆناغی چوارگۆشەی زێڕینی خولی نایابی تازەپێگەیشتوان بۆ یەكشەممە دواخرا .

 

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.