Erbil 29°C پێنجشەممە 19 ئەیلوول 19:26

سه‌رۆک بارزانی: هیوا ده‌خوازین په‌سند کردنی بوودجه‌ ده‌ستپێکێک بێت بۆ به‌هێز کردنی بنه‌ماکانی دیالۆگ و پێکه‌وه‌ ژیان

کوردستان TV
100%


 سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی به‌بۆنه‌ی په‌سند كردنی بوودجه‌ له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقه‌وه‌ په‌یامێكی بڵاو كرده‌وه‌ و رایده‌گه‌ێنێت:   دەستخۆشی لە گشت لایەنە سیاسییە كوردستانی و عێراقییەكان دەكەم. هەروەها سوپاسی شاندی حكوومەتی هەرێم و فڕاكسیۆنە كوردستانییەكان و فڕاكسیۆنەكانی تری ناو ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەكەم كە بە ماندووبوون و هیمەت و پێداگرییانەوە توانیان لەگەڵ یەكتر بگەنە ئەنجام و بەشی هەرێمی كوردستانیش لە بودجەی عێراقدا جێگیر بكەن.

سه‌رۆك بارزانی راشیده‌گه‌ێنێت: پەسەندبوونی بودجەی عێراق هەنگاوێكی ئیجابی و بە ئاراستەی دروستە و هیوای ئەوە دەخوازین كە دەستپێكێك بێت بۆ بەهێزكردنی بنەماكانی دیالۆگ و پێكەوەژیان و هەروەها گەڕاندنەوەی بنەماكانی شەراكەتی نێوان پێكهاتەكانی عێراق.
 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.