Erbil 18°C ھەینی 10 کانوونی دووەم 17:24

گولیزار سندی: په‌رله‌مان هه‌نگاوێکی گرنگی نا بۆ به‌رزکردنه‌وه‌ی یٔاستی به‌رهه‌می خۆماڵی

کوردستان TV
100%

ئه‌ندامێكی لێژنه‌ی پیشه‌سازی وسامانی سروشتی، له‌په‌رله‌مانی كوردستان، باس له‌ گرنگی یاسای پاراستنی به‌رهه‌می خۆماڵی ده‌كات و ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات كه‌ ئامانج له‌م یاسایه‌ به‌رزكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌می ناوخۆییه‌ و ركابه‌ری به‌رهه‌مه‌ ده‌ره‌كییه‌كان بكات .

گولیزار ره‌شید سندی، بۆ ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی، گوتی: "ئه‌مرۆ له‌ دانیشتنی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌نگ درا له‌سه‌ر پرۆژه‌ی پاراستنی به‌رهه‌می خۆماڵی درا و كرایه‌ یاسا ئامانج له‌ تێپه‌راندنی ئه‌م پرۆژه‌یه‌ و ده‌نگ دان له‌سه‌ری ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ ده‌مانه‌وێت له‌پێناوی بونیادنانی و پاڵپشتی كردنی كه‌رتی پیشه‌سازی و كشتوكاڵی خۆماڵی بكرێت و بیان پارێزن له‌و زیانانه‌ی كه‌ رووبه‌روویان ده‌بێته‌وه‌، به‌تایبه‌ت له‌و منافه‌سانه‌ی له‌ بازاری بازرگانی هه‌یه‌، خاڵی دواتر ره‌خساندنی ده‌رفه‌تی باشه‌ بۆ به‌رهه‌مه‌ خۆماڵییه‌كان ئه‌مه‌ش خواستی كۆمپانیاكانی كوردستان و خه‌ڵكی كوردستانیشی له‌سه‌ره‌".

گوتیشی: "به‌شێكی دیكه‌ له‌م پرۆژه‌یه‌ كه‌ ده‌نگی له‌سه‌ر دراوه‌ و كراوه‌ته‌ یاسا بۆ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌م به‌رهه‌مه‌ خۆماڵیانه‌ ئاماده‌ بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی له‌ بازاره‌ ناوخۆیی و جیهانییه‌كان رێگایان بۆ بكرێته‌وه‌ و بێنه‌ مه‌یدانه‌كه‌وه‌". راشی گه‌یاند: ئه‌وه‌ی زۆر گرنگ بوو ده‌توانین له‌رێگای ئه‌م یاساییه‌وه‌ رێگری بكرێت له‌و زیانانه‌ی كه‌ ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر به‌رهه‌مه‌ خۆماڵییه‌كان، و مه‌به‌ستمانه‌ به‌رهه‌می خۆماڵی بپارێزین له‌ زیان كه‌ ناتوانێت له‌رێگایه‌كی ته‌ندروست ركابه‌ری كاڵای ده‌ره‌كی بكات و مه‌به‌ستمان له‌و كاڵا پیشه‌سازی و كشتوكاڵیانه‌ی كه‌ ده‌توانێت به‌رێژه‌ی %50 پێداویستی ناو هه‌رێم پر بكاته‌وه‌ كاری له‌سه‌ر بكرێت، هه‌روه‌ها ره‌چاوی به‌رژه‌وه‌ندی به‌كاربه‌ری ناوخۆیی بكات، ئه‌ویش له‌رێگای به‌رهه‌مه‌ ناوخۆییه‌كانه‌وه‌ كه‌له‌رووی نرخ و كوالێتییه‌وه‌ باش بێت.

بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی كوردستان زیاتر رووله‌و به‌رهه‌مانه‌ بكه‌ن و كه‌م كردنه‌وه‌ی كاریگه‌ری به‌رهه‌می بێگانه‌ له‌ كوردستان و ره‌خساندنی هه‌لی گونجاو بۆ كار".

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.