Erbil 27°C ھەینی 20 ئەیلوول 00:51

یەکێتی ئافرەتانی کوردستان وه‌ڵامی په‌رله‌مانتارێکی یه‌کێتی ده‌داته‌وه‌ که‌ سوکایه‌تی به‌ ئافره‌ت کردبوو

کوردستان TV
#7
100%

یەکێتی ئافرەتانی کوردستان له‌ باره‌ی قسه‌كانی په‌رله‌مانتارێكی كوردستان ڕاگەیەندراوێکی بڵاوكره‌وه‌ رایگه‌یاند: پەرلەمانتارێک لە ڕوانگەی هزری پیاوسالاری و زمانی زبری بازاڕی بێ ڕێزی بە تواناکانی ئافرەت کرد.

پەرلەمان وەک دامەزراوەیەکی نیشتمانی و ناوەندی سەرەکی بەشداری جەماوەر لە دەسەڵاتدا، خاوەن گرنگییەکی یەکجار گەورەیە لە سیستەمی دیموکراسیدا  و دوو گرنگترین ئەرکی یاسادانان و چاودێریکردنی بۆ کۆی تەوەرەکانی ژیان و کایەکانی بەڕێوەبردنی لە ئەستۆیە، هەربۆیە دەبێت؛ ئەندامانی لەوپەڕی ئاستی بەرپرسیاریەتی مرۆیی و نیشتمانی هاوکات ئەزموون و شارەزایی بوار و کایە جیاوازەکان بن.
مایەی نیگەرانیمانە کە ئەمڕۆ ناجۆرترین دیمەن و نمونەی ئەدای پەرلەمانیمان لە ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان بینی.

پەرلەمانتارێک لە ڕوانگەی هزری پیاوسالاری و زمانی زبری بازاڕی بێ ڕێزی بە تواناکانی ئافرەت کرد، لە کاتێکدا خودی ئەو دامەزراوەیەی کە ئەم بەڕێزە ئەندامیەتی ٣٤ ئەندامی و لەنێویاندا ٢ لە دەستەی سەرۆکایەتییەکەی لە ڕەگەزی مێ، ن، ئەوەش لە کاتێکدا یەکێکە لە شانازییەکانی ئەزموونی هەرێمی کوردستان، لە هەمانکات ئافرەتان چی لە سەرۆکایەتی و چی لە ئاستی ئەندام و لیژنەکان لەوپەڕی ئاستی توانا و کارامەیین.
بەو دەربڕینەی ئەم پەرلەمانتارە سەلماندنی کە توانای فکری و زمانی دەربڕینی نەگەیشتووە بەو ئاستەی لە دەزگایەکی باڵای  یاسادانان ئەندام بێت، کە ئەرکی یاسادانانی لە ئەستۆیە بۆ کۆمەڵگەیەک دوای قوربانیدانێکی زۆری ھەردوو ڕەگەز بووە بە خاوەنی ئەو دامەزراوە نیشتمانییە.

ئێمە شانازی بەوە دەکەین کە حکومەتی هەرێم پرەنسیبی یەکسانی جێندەری وەک بنەما ڕەچاو کردووە و بواری ڕەخساندووە بۆ ئافرەتان تا تواناکانی خۆیان بسەلمێنن، بەردەوامیش ئاستی بەشداری ئافرەت لە دامەزراوەکانی حکومەت و دەرکەوتن و هەڵکەوتنی توانای ئافرەت لە ھەڵکشاندایە، بۆیە بە هەموو توانایەک پشتیوانی حکومەت و قەوارەی دیموکراسی هەرێمی کوردستانین.

ئەم ڕەفتارەی ئەمڕۆی ئەو پەرلەمانتارەی بێ ڕێزی بە توانای ئافرەتان کرد، دەبێت ئیجرائاتی بەدوادا بێت، لەو چوارچێوەیەدا داوا لە سەرۆکایەتی پەرلەمان و لیژنەی داکۆکیکردن لە مافەکانی ئافرەت و گشت ئەندامانی ئافرەتی فراکسیونە جیاوازەکان و یەکسانخوازان دەکەین: ئەو بێ ڕێزییە لەو پەرلەمانتارە قبوڵ نەکرێ و حەسانەی پەرلەمانی لێ وەربگیرێتەوە و چی دیکە مافی ئەندامبونی لە پەرلەمان نەمێنێت.
بۆ ئەوەی پەرلەمان ئەرکی ڕاستەقینەی خۆی لە یاسادانان و چاودێری دوور لە چەواشەکاری و یاریکردن بە هەستی جەماوەر ئەدا بکا و کەشی پەرلەمانیش دوور بێ لە جیاوازی جێندەری و بە کەم سەیرکردنی تواناکانی نیوەی پێکهاتەی کۆمەڵگە کە ئافرەتانن.

یەکێتی ئافرەتانی کوردستان
٣١/٣/٢٠٢١

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.