Erbil 20°C ھەینی 10 کانوونی دووەم 17:09

ده‌نگدان له‌سه‌ر پرۆژه‌ یاسای بودجه‌ی عێراق به‌رده‌وامه‌

کوردستان TV
100%

پاش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ده‌ستی به‌ دانیشتنی ده‌نگدان له‌سه‌ر پرۆژه‌ یاسای بودجه‌ی گشتیی ساڵی دوو هه‌زارو بیست و یه‌كی عیراقی فیدراڵی ده‌ست پێ كرد.

له‌و باره‌وه‌ ده‌زگه‌ی ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا دووپاتی كرده‌وه‌ كه‌ محه‌مه‌د حه‌لبووسی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق چل و شه‌شه‌مین دانیشتنی خولی چواره‌می ساڵی سێیه‌می یاسادانی كرده‌وه‌.

دووپاتیشی كرده‌وه‌ كه‌ دوو سه‌دو پازده‌ ئه‌ندام له‌ ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌ن ئاماده‌ی دانیشتنه‌كه‌ بوون‌.

له‌ دانیشتنه‌كه‌دا ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران مادده‌‌ یه‌كی تا مادده‌ 52ی پرۆژه‌ یاساكه‌ی په‌سه‌ند كردو هه‌ندێ مادده‌ش ره‌شكراونه‌ته‌وه‌.

نرخی دۆلار به‌رانبه‌ر به‌ دیناری عیراقی به‌ سه‌دو چل و پێنج هه‌زار دینار به‌رانبه‌ر به‌سه‌د دۆلار له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه‌ په‌سه‌ند كرا.

پاش ده‌نگدان له‌سه‌ر نرخی دۆلار به‌رانبه‌ر به‌ دیناری عیراقی و گۆڕێنی نرخی به‌رمیلی نه‌وت له‌ چل و پێنج دۆلاره‌وه‌ بۆ شه‌ست و پێنج هه‌زار دیناری عیراقی هه‌ندێك له‌ ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌ن ناڕه‌زاییان ده‌ربڕی و ڕێژه‌ی یاسایی دانیشتنه‌كه‌یان شكاندو چوونه‌ ده‌ره‌وه‌.

به‌هۆی ناكۆكی له‌سه‌ر چه‌ند بڕگه‌یه‌كی پرۆژه‌ یاساكه‌ فراكسیۆنی ده‌وڵه‌تی یاسا و نه‌هجی نیشتمانی و مونا غورابی په‌رله‌مانتاری سه‌ر به هاوپه‌یمانی فه‌تح له‌ دانیشتنه‌كه‌ كشانه‌وه‌‌. تا ئاماده‌كردنی ئه‌م هه‌واڵه‌ په‌سه‌ندكردنی بڕگه‌كانی دیكه‌ی پرۆژه‌ یاساكه‌ به‌رده‌وامه‌.
 

 

كوردستان TV

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.