لەمیانى دانیشتنى ئەمڕۆى ئەنجومەنى نوێنەراندا ماددەى (11) ى پرۆژە یاساى بودجەى گشتى عێراق کە تایبەتە بە پشکى هەرێمى کوردستان پەسەندکرا.
بەپێى ئەو پرۆژە یاسایە، پشکى هەرێمى کوردستان (9) ترلیۆن و (500) ملیۆن دینارە کە دەکاتەى (12.67) ى بودجەى عێراق، هەروەها پێویستە حکومەتى هەرێم داهاتى (250) هەزار بەرمیل نەوتى رۆژانە و نیوەى داهاتى نانەوتى رادەستى حکومەتى فیدراڵ بکات.
نێردراوی كوردستان تیڤی رایگهیاند: لە ماددە یەك تا 10ی بودجە پەسەند كراوە و لە ئێستاشدا دەنگدان لەسەر ماددەی 11 كۆتایی هات و بەبێ كێشە پەسەندكرا، هیچ دهستكاری نهكرا كە تێیدا پشكی هەرێم جێگیركرا.
بەپێی ماددەی 11ی كه تایبهته به یاسای بودجهی هەرێمی كوردستان 460 هەزار بەرمیل نەوت دەدات بە عیراقی فیدراڵ و دوای پێدانەوەی بەشێكی بۆ بەكاربردنی ناوخۆ و حەقی كۆمپانیاكان 250 هەزار بەرمیلی ڕۆژانەی بۆ عێراق دەبێت و لەبەرامبەردا 12.67%ی بودجە دەدرێت بە هەرێمی كوردستان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.