دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ سەبارەت بە قسەکانی ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان کە سوکایەتی بە ئافرەتان دەکات، پهیامێكی بڵاوكردهوه، رایگهیاند: هەمیشه ئافرەت و مێیینە لەناو کوردستان و مرۆڤایەتی بەبەرزو بەڕێزەوە سەیر کراون.
بەداخەوە ئەمڕۆ 31/3/2021 لەدانیشتنی پەرلەمانی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر چەند پڕۆژە یاسایەک، بەڵام بەداخەوە ئەندامێکی پەرلەمان بەناوی هاوڕێ ملا ستار لە فڕاکسیۆنی یەکێتی لەکاتی بەشداری کردنی لەخاڵی نیزامی بەناوی ئەوەی ڕەخنە لەحکومەت دەگرێ، بەڵام ووشەی مێینەی بەرامبەر حکومەت بەکارهێنا وەک سوکایەتی و خاڵی لاوازی حکومەت.
بەداخەوە کە ئەندامێکی پەرلەمان کە نوێنەری خەڵکەو لەبەرزترین شوێنی دەسەڵاتی چاودێڕی و یاسادانان بێت بەوجۆرە ووشەکان دەرببڕێت کە ببێتە مایەی سوکایەتی و ناوزڕاندن بۆ ئافرەتان، ئەو ووتانە پێچەوانەی هەموو بنەما عورفی و کلتوری و تەنانەت پێچەوانەی یاساو بەندەکانی مافی مرۆڤە.
هەمیشه ئافرەت و مێیینە لەناو کوردستان و مرۆڤایەتی بەبەرزو بەڕێزەوە سەیر کراون و مێیینە بوون هیچی کەمتر نییە لەڕەگەزی بەرامبەری کە پیاوەو هەردووکیان هاوشان و تەواو کەری یەکترن و لای خۆشمان وەک دەستەی مافی مرۆڤ ئیدانەی بەکارهێنانی ئەو زاراوانە دەکەین کە دەبێتە مایەی ناوزڕاندن بەرامبەر چین وتوێژێکی کۆمەڵگەو پێویستە ناوبراو بەفەڕمی داوای لێبوردن بکات .
دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ
31ی ئاداری 2021
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.