Erbil 31°C پێنجشەممە 19 ئەیلوول 18:53

نێچیرڤان بارزانی: جەژنی ئەکیتۆ لە خوشک و برایانی کریستیانمان پیرۆز بێت

کوردستان TV
#7
100%

سەرۆکی هەرێمى كوردستان بەبۆنەی جەژنی ئەکیتۆوە په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی خوشک و برایانی کلدانی، ئاشووری و سریانی لە کوردستان و عێراق و جیهان كرد ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی (ئەکیتۆ) سەری ساڵی نوێی بابلیى ئاشوورییەوە، گەرمترین پیرۆزبایی لە ته‌واوى خوشک و برایانی کلدانی، ئاشووری و سریانی لە کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم، هیوادارم ئەم بۆنەیە ببێتە مایەی خێر و خۆشی و گەڕانەوەی ئومێد و ئارامی بۆ ئەوان و هەموو هاووڵاتییان.

مایەی شانازییە کە کوردستان هەمیشە نیشتمانی پێکەوەژیان، فرەیی، لێبوردەیی ئایینی و نەتەوەیی بووە و کریستیانانیش پێکهاتەیەکی ڕەسەن و دێرینی ئەم خاک و نیشتمان و کولتوورە فرەڕەنگەن کە دەبێ بە هەموو شێوەیەک بیپارێزین و بەهێز و پتەوتری بکەین.

جەژنی ئەکیتۆ لە خوشک و برایانی کریستیانمان پیرۆز بێت و هیوادارم پێکەوە جەژن و بۆنەکانی داهاتوومان لە دۆخێکی باشتردا لە سایەی پێکەوەژیان و ئاشتی و ئارامیدا بکەینەوە، قەیران و تەنگانەمان تێپەڕاندبێ و پەتای کۆڤید_19 و دەرهاویشتەکانی بەرۆکی جیهان و مرۆڤایەتییان بەردابێت.

خوای مه‌زن کوردستان و کوردستانییان و تەواوی گەلانی جیهان بپارێزێت.

نێچیرڤان بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان

31/3/2021

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.