Erbil 27°C ھەینی 20 ئەیلوول 00:55

وه‌زاره‌تى ناوخۆ لەبارەی مۆڵەتی شۆفێریەوە چه‌ند بڕیارێکى نوێی ده‌رکرد

کوردستان TV
100%

وه‌زاره‌تى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان، چه‌ند بڕیارێكى نوێى له‌باره‌ى مۆڵه‌تى شۆفێریی نێوده‌وڵه‌تى ده‌ركرد.

به‌پێی نووسراوێكی وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان: چه‌ند بڕیارێك له‌باره‌ى مۆڵه‌تى شۆفێری نێوده‌وڵه‌تى ده‌ركراون، له‌وانه‌ش به‌كارهێنانى نموونه‌ى نوێى مۆڵه‌تى شۆفێریی نێوده‌وڵه‌تى.

 وه‌زاره‌تی ناوخۆ راشیده‌گه‌ێنێت: بۆ هه‌ر ساڵێك، بڕى 50 هه‌زار دینار وه‌ك ڕسووماتى ده‌ركردنى مۆڵه‌تى شۆفێریی نێوه‌ده‌وڵه‌تى وه‌رده‌گیرێت.

ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كه‌ن‌: دەركردنی مۆڵەتی شوفێری نێوە دەوڵەتی تەنها بە واژووی بەرێوەبەری گشتی هاتووچۆ دەبێت.

1

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.