Erbil 4°C ھەینی 10 کانوونی دووەم 08:38

ئه‌مریکا داوای له‌ دیپلۆماتکارانی کرد میانمار جێبهێڵن

کوردستان TV
100%

به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی توندوتیژی له‌ میانمار، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، داوای له‌ ته‌واوی كارمه‌ندانی نوێنه‌رایه‌تییه‌ دیپلۆماسییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی كرد ئه‌گه‌ر ناچار نه‌بن له‌و وڵاته‌ نه‌مێننه‌وه‌ و جێیبهێڵن.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكاوه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌ كه‌ دوای كوده‌تاكه‌ی میانمار توندوتیژی و رووداوی نێو شه‌قامه‌كان له‌ زۆر شوێنی ئه‌و وڵاته‌ تا دێت روو له‌ هه‌ڵكشانه‌.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هۆشدارییه‌كی 14ی شوبات له‌باره‌ی گه‌شتكردن بۆ میانمار نوێكراوه‌ته‌وه‌ كه‌ ئامۆژگاری جێهێشتنی خۆویستی ئه‌و وڵاته‌ كراوه‌ و فه‌رمانكراوه‌ به‌ هه‌موو ئه‌و دیپلۆماتكارانه‌ی له‌و وڵاته‌دا كارده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ خێزانه‌كانیاندا له‌مڕۆوه‌ ئه‌گه‌ر ناچار نین به‌ مانه‌وه‌، ئه‌وا ئه‌و وڵاته‌ جێبهێڵن.

هه‌روه‌ها له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا به‌رده‌وامی به‌ ئاستی جۆری-4 (گه‌شتی بۆ مه‌كه‌ن) له‌باره‌ی میانمار دانراوه‌ته‌وه‌ و داوا له‌ هاووڵاتییانی ئه‌مریكا كراوه‌ ئه‌گه‌ر ناچار نه‌بن سه‌ردانی ئه‌و وڵاته‌ نه‌كه‌ن.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.