Erbil 31°C پێنجشەممە 19 ئەیلوول 19:14

ئەمڕۆ پەرلەمانی کوردستان خوێندنه‌وه‌ بۆ چه‌ند پرۆژه‌ یاسایه‌ک ده‌کات

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ چوارشه‌ممه‌ 31 ى 3 ى 2021،  پەرلەمانی كوردستان كۆدەبێتەوە و خوێندنەوە بۆ چه‌ند  پڕۆژە یاسایه‌ك ده‌كات .


 دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستان بڵاوی كرده‌وه‌:ئەمڕۆ پەرلەمان دانیشتنی ژمارە (5)ی ئاسایی خولی بەهارەی ساڵی سێیەم لەخولی پێنجەمی هەڵبژاردنی پەرلەمان له ‌كاتژمێر (11)ی پێشنیوەرۆ به‌رێوه‌ده‌چێت.
راشیده‌گه‌یه‌نن: له‌دانیشتنی ئه‌مرۆكه‌دا خوێندنەوەی یەكەم بۆ ( پڕۆژەیاسای وەزارەتی كارەبا لەهەرێمی كوردستان-عێراق ، پڕۆژەیاسای هەمواری دووەمی یاسای دەستەی گشتیی دەسپاكی ژمارە (2)ی ساڵی 2011 ) بكرێت .

هه‌روه‌ها دەنگدان لەسەر پێشنیازەیاسای (پاراستنی بەرهەمە خۆماڵییەكان لەهەرێمی كوردستان-عێراق) و هەروەها بەردەوامبوون لەسەر خوێندنەوەی دووەم بۆ پێشنیازەیاسای (پاراستنی تۆڕو بنچینەكانی ئاو و ئاوەڕۆ له ‌هەرێمی كوردستان-عێراق) تەوەرێكی دیكەی دانیشتنەكە دەبێت.

هاوكات، بریارە خوێندنەوەی دووەم بۆ پێشنیازەیاسای (هاوردەكردن و فرۆشتنی بەرهەمە نەوتییەكان لەهەرێمی كوردستان-عێراق) بكرێت.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.