Erbil 4°C ھەینی 10 کانوونی دووەم 08:25

مسته‌فا کازمی به‌ره‌و سعوودیه‌ به‌ڕێده‌که‌وێت

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به‌یاوه‌ری ژماره‌یه‌ك وه‌زیرو ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی هاریكاری عێراقی- سعوودی، به‌ره‌و سعوودیه‌ به‌ڕێده‌كه‌وێت.

له‌مباره‌یه‌وه‌ حسێن عه‌لاوی، راوێژكاری سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند: سه‌ردانه‌كه‌ گرنگه‌و تیایدا ژماریه‌ك دۆسیه‌ی گرنگی نێوان هه‌ردوولا تاوتوێده‌كرێت.

هه‌روه‌ها عه‌بدولعه‌زیز شه‌مه‌ری، باڵیۆزی سعوودیه‌ له‌عێراق رایگه‌یاندووه‌ كه‌ سه‌ردانه‌كه‌ی مسته‌فا كازمی،سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌كاتێكی گرنگ دایه‌و تیایدا گفتوگۆ له‌باره‌ی ژماره‌یه‌ك دۆسیه‌ی سیاسی ، ئه‌منی و ئابووری ده‌كرێت ، هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ك رێككه‌وتنیش له‌چه‌ند بوارێك واژوو ده‌كرێت.

مستەفا کازمی سەبارەت بە سەردانەکەی بۆ سعوودیە تویتێکی بە زمانەکانی کوردی و عەرەبی بڵاوکردە و نووسوویەتی: ئەمڕۆ بەسەردانێکی فەرمی بەرەو شانشینی عەرەبی سعوودیە بەڕێدەکەوین بەمەبەستی بتەوترکردنی پەیوەندییەکانی ھەردوو دەوڵەتی برا، ھەروەھا بۆ فراوانکردنی ھەماھەنگی برایانەی وڵاتانی ناوچەکە، بەجۆرێک لە خزمەتی گەلانی دراوسێ بێت و ببێتە ھۆی بەدیھێنانی ئۆقرەیی، تەواوکاری و بنیاتنان".

پێشتر شای سعوودیە، سەلمان بن عەبدولعەزیز بانگھێشتنامەیەکی ئاراستەی سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی کردبوو بۆ ئەوەی سەردانی ریاز بکات.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.