Erbil 4°C ھەینی 10 کانوونی دووەم 08:28

لە‌ئه‌گه‌ری شکستهێنانی په‌سندکردنی بوودجه‌ سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق باری له‌ناکاوی دارایی راده‌گه‌ێنێ؟

کوردستان TV
100%

شاره‌زا‌یه‌كی ئابووری ده‌ڵێت: په‌سندكردنی پڕۆژه‌ یاسای بوودجه‌ پێویستی به‌ شاره‌زایانی ئابووری هه‌یه‌، نه‌ك ده‌ست تێوه‌ردانی سیاسی.

سه‌فوان قوسه‌ی،شاره‌زای بواری ئابووری عێراق به‌ میدیای عێراقی راگه‌یاندووه‌: په‌سندكردنی بوودجه‌ پێویستی به‌وه‌ هه‌یه‌ گوێ له‌بیروبۆچوونی شاره‌زایانی بواری ئابووری بگیرێت و پێویستی به‌وه‌ نییه‌ بازنه‌ی ده‌ست تێوه‌ردانه‌ سیاسییه‌كان فراوان بكرێت.

هه‌روه‌ها ئه‌و شاره‌زایه‌ی ئابووری عێراق گوتی: په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی عێراق ،پێویستی به‌ یاسایه‌ك بۆ رێكخستنی دارایی هه‌یه‌ و ئێمه‌ش پێویستمان به‌ یاسایه‌ك هه‌یه‌ بۆ ئیداره‌دانی داهاتی نه‌وتی.

سه‌فوان قوسه‌ی گوتیشی: له‌ئه‌گه‌ری شكستهێنانی په‌سندكردنی پڕۆژه‌ یاسای بوودجه‌ی فیدراڵی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌توانێ باری له‌ناكاوی دارایی رابگه‌ێنێ و راگرتنی جووڵه‌ی خه‌رجی حكومه‌تیش، دوای به‌ده‌ست هێنانی ره‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، به‌ته‌واوه‌تی له‌ده‌سه‌ڵاتی وه‌زیری دارایی و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندایه‌.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.