Erbil 4°C ھەینی 10 کانوونی دووەم 08:02

ئاواره‌کان له‌به‌ر نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری و بوونی کێشه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی نایانه‌وێت بگه‌ڕێنه‌وەزێدی خۆیان

کوردستان TV
100%

كه‌ریم نوری، بریكاری وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق رایگه‌یاند كه‌ ھێشتا، 24 ھه‌زار  خێزانی ئاواره‌ له‌ ژماره‌یه‌ك كه‌مپی ناوخۆ و ھه‌رێمی كوردستان ماوه‌ن و له‌به‌ر چه‌ند ھۆكارێك نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ .

كه‌ریم نوری له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانییدا باسی له‌وه‌كردووه‌ كه‌ وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌ران سه‌رجه‌م كه‌مپی ئاواره‌كانی داخستووه‌ جگه‌ له‌ كه‌مپی جدعه‌ سه‌ربه‌ پارێزگای نه‌ینه‌وا، كه‌مپی عامرییه‌ت-فه‌للوجه‌ سه‌ربه‌ پارێزگای ئه‌نبار له‌گه‌ڵ26 كه‌مپ له‌ ھه‌رێمی كوردستان كه‌ ئاواره‌كانی شنگال و ناوچه‌كانی ده‌ورووبه‌ری شاری مووسڵ، تیایدا نیشته‌جێن و گوتی:ھێشتا، 24 ھه‌زار خێزانی ئاواره‌كان له‌ ژماره‌یه‌ك كه‌مپی ناوخۆ و ھه‌رێمی كوردستان و چوار ھه‌زار خێزانی ئاواره‌ی دیكه‌ی له‌ ده‌ره‌وه‌، ماوه‌ن و له‌به‌ر چه‌ند ھۆكارێك نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ زێدی خوَيان".

گوتیشی: "سه‌باره‌ت به‌ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئاواره‌كان به‌شێوه‌یه‌كی ئاره‌زوومه‌ندانه‌ بۆ زێدی خۆیان، وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌ران له‌ ھه‌ماھه‌نگیی دایه‌ له‌گه‌ڵ ھه‌رێمی كوردستان".

بریكاری وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق، كه‌ریم نوری باسی له‌وه‌شكردووه‌ كه‌ ژماره‌یه‌ك له‌ ئاواره‌كانی نیشته‌جێی كه‌مپه‌كان، له‌به‌ر نه‌بوونی خزمه‌تگوزاریی و بوونی كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیی نایانه‌وێت بگه‌ڕێنه‌ زێدی خۆیان و گوتی:ئه‌و ئاوارانه‌ی كه‌ نایانه‌وێت بگه‌ڕێنه‌وه‌ زێدی خۆیان، ده‌توانن روو له‌ ناوچه‌كانی دیكه‌ بكه‌ن، چونكه‌ ژیان له‌ ده‌ره‌وه‌ی كه‌مپه‌كان، بۆ ئاواره‌كان زۆر باشتره‌.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.