هه‌ر له چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ پاریس، بریاره كاتژمێر حه‌وتی و نیو به كاتی هه‌ولێر نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ جان ئێف لۆدریان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا كۆببێته‌وه.
په‌یامنێری كوردستان تی ڤی رایگه‌یاند: هه‌ر ئه‌مشه‌و سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا پێشوازی لێده‌كرێت كه له‌سه‌ر داوای ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا بووه و هه‌روه‌ها باس له په‌یوه‌ندییه مێژووییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و پاریس و هه‌روه‌ها ئه‌و هاوكارییانه‌ی كه وڵاتی فه‌ره‌نسا پێشكه‌ش به هه‌رێمی كوردستانی كردووه له شه‌ری دژی داعش و له ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌شدا باس له دۆخی ئه‌منیی و سیاسیی ناوچه‌كه به گشتی و عێراق و هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت.
هه‌روه‌ها بریاره كاتژمێر حه‌وت به‌كاتی هه‌ولێر نێچیرڤان بارزانی سه‌ردانی باڵیوزخانه‌ی عێراق له پاریس بكات و له‌گه‌ڵ ستافی بالیوزخانهكه كۆببێته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.