Erbil 27°C ھەینی 20 ئەیلوول 00:32

بەسەرپەرشتی پارێزگاری هەولێر کۆبوونەوەی لێژنەی پەرەپێدانی هاتووچۆ ئەنجامدرا

کوردستان TV
100%

دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەمە 2021.3.30، بەسەرپەرشتی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و بەئامادەبوونی مەسعود کاڕەش جێگری پارێزگار و نەبەز عه‌بدولحه‌مید قائیمقامی ناوەند و هەریەک لە سەرۆکی شارەوانی و بەڕێوەبەری پۆلیسی هاتووچۆی هەولێر و بەڕێوەبەری ئەندازەی هاتووچۆ و بەڕێوەبەری کاروباری ناوخۆی پارێزگا و ژمارەیەکی دیکە لە ئەفسەرانی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر و بەرپرسانی شارەوانی، لەدیوانی پارێزگا، کۆبوونەوەیە سەبارەت بە ڕێکخستن و پەرەپێدانی هاتووچۆی ناوشاری هەولێر ئەنجامدرا.

لەکۆبوونەوەکەدا باس لە پەرەپێدان و باشترکردنی سیستەمی هاتووچۆی لەناو شاری هەولێر بەشێوەیەکی گشتی کرا و تیشک خرایە سەر ڕێکخستنەوەی شەقامەکان و شوستەکان و ئەو شوێنانەشی کە پێویستیان بە پردی پەڕینەوەی پیادە هەیە، هەروەها کۆبوونەوە گفتوگۆی لەبارەی چارەسەرکردنی ئەو شوێن و شەقامانەش کرد کە لەچەند شوێنێکی شاری هەولێر قەرەباڵغی زۆریان کەوتۆتەسەر.

لەکۆتایشدا ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بۆ ڕێکخستن و پەرەپێدانی هاتووچۆی ناوشاری هەولێر، پاڵپشتی تەواوی خۆی بۆ بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر و سەرۆکایەتی شارەوانی نیشاندا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.