Erbil 27°C ھەینی 20 ئەیلوول 00:46

په‌رله‌مانی کوردستان ئامادەکاری بۆ یادی ئەنفالی گەرمیان دەکات

کوردستان TV
100%


بەمەبەستی ئامادەكاری بۆ یادەكانی ئەنفال و گەیاندنی داخوازییەكانی كەسوكاری ئەنفالكراوان،  لیژنەی كاروباری شەهیدان و جینۆساید و زیندانیانی سیاسی، بەسەرپەرشتیی سوسن محەمەد میرخان سەرۆكی لیژنە و بەئامادەبوونی جێگری سەرۆكی لیژنە و بڕیاردەر و ئەندامان و راوێژكارانی لیژنەكە كۆبووەوە.
 له‌راگه‌یاندراوێكدا لێژنه‌كه‌ بڵاوی كرده‌وه‌: كه‌لەم كۆبوونەوەیەدا جگە لە تاووتوێكردنی چۆنیەتی ئامادەكاری بۆ یادەكانی ئەنفال، بەتایبەت بۆ رۆژی 14ی نیسان ڕۆژی ئەنفالی گەرمیان، لێژنەیەكی لاوەكی پێكهێندرا بەمەبەستی ئامادەکاری بۆ ئەو یادە و بۆ ئەوەی لەنزیكەوە گوێ لە كێشەو گرفتەكانی كەسوكاری ئەنفالكراوان و داخوازییەكانیان بگرن.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كه‌ن: لەبەشێكی تری كۆبوونەوەكەدا لێژنەكە بڕیاریدا كە ناوی ئەو كەسانە تۆماربكرێت کە تاكو ئێستا بەهیچ جۆرێك وەك كەسوكاری ئەنفالكراوان سودمەند نەبوونە ، لەگەڵ دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمانیش قسە كرا بۆ ئامادەکاری بۆ ڕێکخستنی دانیشتنێکی تایبەتی پەرلەمانی کوردستان بۆ ئەو یادە.

شوان عةزيز

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.