به‌ڕێزان خانه‌واده‌ی هونه‌رمه‌ند نووری باریكه‌یی
به داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هه‌واڵی كۆچی دوایی پێشمه‌رگه‌ی ھەردوو شۆڕشی مەزنی ئه‌یلوول و گوڵان، ھەڤاڵی تێکۆشەر و بەوەفای رێبازی بارزانی و پارتیمان، هونه‌رمه‌ندی میللی (نووری عه‌بدوڵڵا) ناسراو به (نووری باریكه‌یی)مان پێگه‌یشت.
بەم بۆنە خەمناکەوە، پرسه و سه‌ره‌خۆشی ئاڕاسته‌ی خانه‌واده و كه‌سوكار و ئاشنا و ھەڤاڵانی خوالێخۆشبوو و خه‌ڵكی ھونەردۆست و بەئەمەکی دەڤەری گه‌رمیان ده‌كه‌ین و، خۆمان به هاوبه‌شی خه‌متان ده‌زانین.
له خودای گه‌وره داواكارین سەبووری و ئارامی بە ھەموولایەک ببه‌خشێت و گیانی ھونەرمەندی کۆچکردوویش بە بەھەشتی بەرین شاد بکات.
انا لله وانا الیە را‌جعون.
مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.