Erbil 31°C پێنجشەممە 19 ئەیلوول 19:04

پارێزگاری هه‌ولێر له‌باره‌ی گران بوونی نرخی به‌نزین راگه‌یه‌ندراوێک بڵاوده‌کاته‌وه‌

کوردستان TV
#7
100%

نووسینگه‌ی پارێزگاری هه‌ولێر راگه‌یه‌ندراوێكی له‌باره‌ی گرانبوونی نرخی به‌نزین بڵاوكرده‌وه‌ و رایگه‌یاند: رێکاری یاسایی دەگرینە بەر بۆ رێگری کردن لە هەر بەنزینخانەیەک و کۆمپانیایەک کە بیەوێت بە بیانوی نەبوونی بەنزین نرخی بەنزین بەرزبکاتەوە .


ڕاگەیندراوێک لە نووسینگەی پارێزگاری هەولێر

دوای ئەوەی چەند بەنزینخانەیەک بۆ بەرژەوەندی تایبەتی خۆیان و ڕەچاونەکردنی بەرژەوەندی گشتیی هاوڵاتییان بەبیانووی نەبوون و نەهاتنی بەنزین نرخی بەنزینیان بەرزکردۆتەوە ، ئەمەش نیگەرانیەکی زۆری شوفێران و هاوڵاتییانی لێکەوتۆتەوە ، بەپێویستی دەزانین هاوڵاتییان و شوفێرانی سنووری پارێزگاکەمان دڵنیابکەینەوە کە ڕێژەیەکی زۆری بەنزینی خەزنکراو لەعەمبارەکانی شاری هەولێر هەیە و هەموو ئەوەی دەگوترێت دوورە لەڕاستییەوە ، ئەگەرچی نرخی بەنزین پەیوەستە بەنرخی نەوتی خاو و نرخی نەوەتیش نرخێکی جیهانییە ، لەگەڵ ئەوەدا وەکو پارێزگای هەولێر لەڕێگەی لێژنەی باڵای چاودێری سوتەمەنیەوە لە ڕووی کوالیتی و نرخەوە بەدواداچوون و رێکاری یاسایی دەگرینە بەر بۆ رێگری کردن لە هەر بەنزینخانەیەک و کۆمپانیایەک کە بیەوێت بە بیانوی نەبوونی بەنزین نرخی بەنزین بەرزبکاتەوە .

نووسینگەی پارێزگاری هەولێر
2021.3.29

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.