Erbil 31°C پێنجشەممە 19 ئەیلوول 19:19

فڕۆکه‌ جه‌نگیه‌کانی تورکیا گوندی تالستاو گەلی ماڵەمەلا بۆردومان کرد

کوردستان TV
#7
100%

بۆ جارێكی دیكه‌ فڕۆکە جەنگیەکانی سوپای تورکیا گوندی تالستاو گەلی ماڵەمەلا له‌ ده‌ڤه‌ری سیده‌كان بۆردومان كرده‌وه‌.

په‌یامنێری كوردستان تیڤی رایگه‌یاند: سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌، بۆ جارێکی دیکە فڕۆکە جەنگیەکانی سوپای تورکیا بەھۆی ھەبوونی بنكه‌ و باره‌گاكانی گەریلاکانی پەکەکە، گونده‌كانی ھەریەکه‌ تالستاو گەلی ماڵەمەلا بۆردومان كرده‌وه‌.

به‌قسه‌ی چەند سەرچاوەیەک لە سنوورەکە کە بە کوردستان تیڤی یان راگەیاندووه‌: فڕۆکەکان زۆر بەنزمی بەسەر ئاوایەکانی ناوچەکەدا سووڕاونه‌ته‌وه‌ و بەچڕی بۆردومانی ئەو شوێنان كردووه‌ به‌هۆی دووری شوێنه‌كه‌ زیانی گیانی و مادده‌ی گوندو ئاوایەکانە نه‌زانراوه‌.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.