سەرۆکی تورکیا رایگه‌یاند: له په‌رله‌مانی توركیا یاسایه‌كی تایبه‌تیان سه‌باره‌ت بۆ ئاو ئاماده كردووه، بەشێوەیەک كه له خزمەتی هاووڵاتیانی تورکیادا بێت.
رەجەب تەیب ئەردۆغان له میانی به‌شداریكردن له رێوره‌سمی كۆمه‌ڵه دامه‌زراوه‌ی 363 و یه‌كه‌مین شورای ئاوی لانسمان كه له هۆڵی كۆڕ و كۆبوونه‌وه‌كانی میلله‌ت بێشته‌په له ئه‌نقه‌ره ئه‌نجامدرا گوتارێكی پێشكه‌ش كرد.
رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگه‌یاند: پێداگری له‌سه‌ر دابەشکردنی ئاو به‌شێوه‌یه‌كی یه‌كسان لەگەڵ دراوسێکانمان ده‌كه‌ین و گوتیشی: پاراستنی ئاو جیاوازی نییه له‌گه‌ڵ پاراستنی هاووڵاتییان.
رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایگەیاند: وڵاتەکەی سورە لەسەر دابەشکردنی ئاو لەگەڵ هاوسێکانی وەک سوریا و عێراق.
رەجەب تەیب ئەردۆغان سه‌باره‌ت به داهاتی به‌روبوومی كشتوكاڵی له توركیا باسی له‌وه‌شكرد، به‌روبوومی كشتوكاڵی به به‌راورد به ساڵی رابردوو به رێژه‌ی له‌سه‌دا 20 زیادی كردووه و گه‌یشتووه‌ته 334 ملیار لیره. به‌رده‌وامین له پێشه‌نگایه‌تی ئه‌ورووپا له به‌روبوومی كشتوكاڵیدا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.