وهزارهتى كارهبای ههرێمی كوردستان بڵاوی كردهوه: كاتژمێر 10:18ی سەرلەبەیانی ئهمڕۆ دووشهممه 29ى 3ى 2021 ، لە كارەساتێكی دڵتەزێندا ئەندازیار شادی عەبدوڵڵا فەرمانبەری بەڕێوەبەرایەتی گشتی دابەشكردنی وەزارەتی كارەبا لەكاتی دەوامی فەرمی خۆیدا لەلایەن فەرمانبەرێكی دیكەی وەزارەتی كارەباوە بە دەمانجە كوژراو لەلایەن پاسەوانەكانی وەزارەتەوە دەستگیركرا و دواتر راستەوخۆ هێزە ئەمنییەكان بكوژەكەیان دەستگیركرد.
له بهشێكی دیكهی راگهیاندراوهكهی وهزارهتدا هاتووه: كه ئەندازیار شادی عەبدوڵڵا فەرمانبەرێكی دڵسۆز و بە توانای وەزارەتی كارەبا بوو سەرەخۆشی لەخۆمان و خانەوادەو بنەماڵە بەڕێزەكەی دەكەین خوا سەبووری كەسوكاری بداتەوەو جێگای بەهەشتی بەرین بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.