مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، هۆشداریی لە بەرزبوونەوەی خێرای رێژەی تووشبوون بە کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان ده‌دات و رایدەگەیێنێت: ئێستا کاتی سیاسەت کردن نییە، مەترسی مردن له‌سه‌ر ژیانی هاووڵاتییانمان زیادی كردووه.
مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، لەهه‌ژماری تایبه‌ت به‌خۆی له‌تویته‌ر بڵاوی كردهوهتهوه: كوردستانییان بەرپرسیارێتی هاوبەشیان هەیە لە بەرامبەر خۆیان و خێزانه‌كانیان ، داواتان لێدەکەم لە شوێنە گشتییەکاندا دەمامک ببه‌ستن و دەستەکانتان بشۆن و خۆتان لە قەرەباڵخی و گردبوونەوە بەدوور بگرن.
ده‌شڵێت: ئێستا کاتی سیاسەتکردن نییە، کەرتی تەندروستیمان دووبارە لە بەردەم تاقیکردنەوەدایە، مەترسی مردن له‌سه‌ر ژیانی هاووڵاتییانمان زیادی كردووه، ئەو پێشکەوتنانه‌ی ئه‌م دواییه لە به‌رەنگاربوونەوەی ڤایرۆسەکە بەدەستمانھێنا، ئێستا لە مەترسیدایە.
سەرۆک وەزیرانی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات: لەم ساتە هه‌ستیاره‌دا داوا لە هەر چوار پارێزگارەکەی ھەرێمی کوردستان دەکەم کە بەرپرسیارێتیی سەرشانیان به‌رامبه‌ر به خه‌ڵك بزانن و تەواوی رێكاره نوێیه‌كان جێبه‌جێ بكه‌ن.
هۆشدارییه‌ک له‌سه‌رۆکی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستانه‌وه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.