Erbil 24°C ھەینی 20 ئەیلوول 07:14

سەرۆکی هه‌رێمی کوردستان سه‌ره‌خۆشی له‌ خانه‌واده‌ی هونەرمەندی میللی نووری باریکەیی ده‌کات

کوردستان TV
100%


له‌په‌یامێكدا نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی هونه‌رمه‌ندی میللی نووری باریكه‌یی سه‌ره‌خۆشی له‌خانه‌واده‌كه‌ی ده‌كات.
ده‌قی په‌یامی سه‌ره‌خۆشی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان:

به‌داخه‌وه‌ هەواڵی کۆچی دواییی پێشمەرگەی دێرین و هونەرمەندی میللیی نیشتمانپەروەر، خوالێخۆشبوو نووری باریکەییم پێگەیشت.

پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی بنەماڵە و کەسوکار و دۆستانی دەکەم و هاوبەشی خەمیانم. لە خوای مەزن داواکارم خوالێخۆشبوو بخاتە بەر بەزەیی و میهرەبانیی خۆی و سەبووری و ئارامی بە بنەماڵە بەڕێزەکەی ببەخشێت.

نێچیرڤان بارزانی

سەرۆکی هەرێمی کوردستان

٢٠١٢/٣/٢٩

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.