Erbil 24°C ھەینی 20 ئەیلوول 06:42

سه‌رۆکی په‌رله‌مانی کوردستان بانگهێشتی په‌رله‌مانتاران ده‌کات

کوردستان TV
100%


د. رێواز فایق حوسێن سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان بانگهێشتی په‌رله‌مانتاران ده‌كات بۆ كۆبوونه‌وه‌ی رۆژی چوارشه‌ممه‌ی داهاتووی په‌رله‌مانی كوردستان.
ده‌قی بانگهێشتنامه‌كه‌:

پشت به‌ستن به‌حوكمی بڕگه‌ی (سێیه‌م) له‌مادده‌ی (18)ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، بڕیارماندا بانگهێشتی گشت ئه‌ندامه‌ به‌ڕێزه‌كانی په‌رله‌مان بكه‌ین بۆ دانیشتنی ژماره‌ (5)ی ئاسایی خولی بەهارەی ساڵی سێیەم له‌خولی هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، له‌كاتژمێر (11)ی پێشنیوه‌ڕۆی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ رێكه‌وتی 2021/3/31، تكایه‌ له‌كاتی دیاریكراودا ئاماده‌بن.
له‌گه‌ڵ ڕێزدا..
د.ڕێواز فایق حسێن
سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان-عێراق

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.