Erbil 29°C ھەینی 20 ئەیلوول 08:47

له‌پاڵاوتنه‌کانی ئه‌وروپا ئه‌ڵمانیا سه‌رکه‌وتنی به‌سه‌ر رۆمانیا تۆمارکرد

کوردستان TV
100%


 لەوڵاتی رۆمانیا, لەیاریەکی گەری دووەمی کۆمەلەی حەوتەمی پاڵاوتنەکانی کیشوەری ئەوروپا بۆ گەیشتن بەجامی جیهانی 2022ی قەتەر, هەڵبژاردەی رۆمانیا میوانداری هەڵبژاردەی ئەڵمانیای کرد, یاریەکە بەگۆلێکی بێ بەرامبەر لەبەرژەوەندی هەلبژاردەی مانشافت تەواو بوو.
 لەگێمی یەکەم و لەخولەکی 16دا سیرج جنابری گۆلی پێشکەوتنی بۆ ئەڵمانیا بەدەست هێنا, دوابەدوای ئەم گۆلە یاریزانانی هەردوولا چەندین جار چانسی خۆیان تاقیکردەوە, بەڵام هەوڵەکان بێ ئاکام بوو, گێمی یەکەم ئەڵمانیا بەگۆلێکی بێ بەرامبەر لەپێشەوەبوو.
 لەگێمی دووەم یاریزانانی هه‌لبژارده‌ی ئه‌لمانیا چه‌ندین هێرشیان بردە سەر گۆڵی میواندار، بەڵام هه‌وڵه‌كان بێ ئاكام بوون.
 بەمجۆرە یاریەکە بەگۆلێکی بێ وەڵام لەبەرژەوەندی ئەلمانیا تەواو بوو. 
 

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.