Erbil 33°C ھەینی 20 ئەیلوول 12:37

ڤیدیۆ.. له‌ به‌غدا یه‌کێک له‌ مه‌ترسیدارترین بازرگانی مادده‌ ھۆشبه‌ره‌کان خۆی ته‌قانده‌وه‌

کوردستان TV
100%

یه‌كێك له‌ مه‌ترسیدارترین بازرگانی مادده‌ ھۆشبه‌ره‌كان له‌ به‌غدا به‌ نارنجۆك خۆی ته‌قانده‌وه‌و له‌ئاكامدا  ئه‌فسه‌رێك كوژراو ئه‌فسه‌رێكی دیكه‌ش بریندار بوو.

له‌میانه‌ی ئۆپه‌راسیۆنێكدا كاتێك ھێزه‌كانی ئاسایشی نیشتمانیی عێراق له‌یه‌كێك له‌ مه‌ترسیدارترین بازرگانانی مادده‌ ھۆشبه‌ره‌كان له‌ به‌غدا نزیك ده‌بنه‌وه‌، ئه‌فسه‌رێكی هێزه‌كه‌ ،بازرگانه‌كه‌ به‌ زه‌ویدا ده‌كێشێت بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستگیری بكات، به‌ڵام بازرگانه‌كه‌ به‌ نارنجۆكێك خۆی ته‌قاندووه‌ته‌وه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ ئه‌فسه‌ره‌كه‌ به‌ ناوی سه‌لمان كازم محیاوی گیانی له‌ده‌ستداوه‌ و ئه‌فسه‌رێكی دیكه‌یش برینداربووه‌ .

شایانی باسه‌ دوێنێ شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی سه‌ربه‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌ ھاوبه‌شه‌كانی عێراق بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ ھێزه‌كانی ئاسایشی نیشتمانیی له‌ میانی ئۆپه‌راسیۆنێكدا، یه‌كێك له‌ مه‌ترسیدارترین بازرگانانی مادده‌ ھۆشبه‌ره‌كانیان له‌ به‌غدای پایته‌خت كوشتووه‌.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.