لهگڕوپی هه‌شته‌می پاڵاوتنی كیشوه‌ری ئه‌وروپا بۆ گه‌یشتن به كۆتاییه‌كانی مۆندیالی 2022ی قه‌ته‌ر، هه‌ڵبژارده‌ی كڕواتیای خاوه‌نی پله‌ی دووه‌می مۆندیالی پێشوو به گۆڵێكی بێ به‌رامبه‌ر له هه‌ڵبژارده‌ی قوبروسی میوانی برده‌وه.
له خوله‌كی 40دا، ماریۆ پاسالیچ ناوه‌ڕاستكاری یانه‌ی ئه‌تالانتای ئیتاڵی تاكه گۆڵی بردنه‌وه‌ی كڕواتیای له یاریه‌كه به لێدانی سه‌ر تۆماركرد، هاوكات لوكا مۆدریچ ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی ڕیال مهدریدو هه‌ڵبژارده‌ی كڕواتیا سه‌دوسی و پێنجه‌مین یاری به درێسی هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی ئه‌نجامداو بووه خاوه‌نی ڕیكۆردی پێوانه‌یی كه تاكه یاریزانه ئه‌م ژماره زۆره‌ی یاری له ڕیزی هه‌ڵبژارده‌ی كڕواتیا ئه‌نجامداوه.
به‌م بردنه‌وه‌ش كڕواتیا یه‌كه‌م بردنه‌وه‌و سێ خاڵی له پاڵاوتنه‌كانی جامی جیهان مسۆگه‌ركرد، دوای ئه‌وه‌ی له گه‌ڕی یه‌كه‌می پاڵاوتن به سلۆڤینیا دۆڕا.
له‌پاڵاوتنه‌کانی ئه‌وروپا کڕواتیا سه‌رکه‌وتنی به‌سه‌ر قوبروس تۆمارکرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.