Erbil 3°C چوارشەممە 08 کانوونی دووەم 06:31

ئه‌مڕۆ مووچه‌ی ئه‌م وه‌زاره‌ت و شوێنانه‌‌ دابه‌ش ده‌کرێت

کوردستان TV
100%

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌ێنێت: دابه‌شكردنی مووچه‌ به‌رده‌وامه‌ و  ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 28ی 3ی 2021، مووچه‌ی مانگی 3 ى ساڵی 2021ی   ژماره‌یه‌ك وه‌زاره‌ت و شوێنی دیكه‌ دابه‌شده‌كرێت.
 وه‌زاره‌تی دارایی راشیده‌گه‌ێنێت: ئه‌مڕۆ مووچه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش، ده‌زگای گشتی ئاسایش، وه‌زاره‌تی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی، خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت، ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری، وه‌زاره‌تی داد، وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌كان، وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی، وه‌زاره‌تی پلاندانان، وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی و بازرگانی، وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندن، دیوانی چاودێری دارایی، ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ، ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم، ده‌سته‌ی ژینگه‌، ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان، ده‌سته‌ی ده‌سپاكی، كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن، ده‌زگای مین، وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاوتوێژینه‌وه‌ی زانستی دابه‌ش ده‌كرێت.
ده‌شڵێت: سبه‌ی دووشه‌ممه‌ 29 ى 3 ى 2021،  مووچه‌ی هه‌ریه‌ك له‌ وه‌زاره‌ته‌كانی شاره‌وانی گه‌شتوگوزار، كاره‌با، كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو، رۆشنبیری و لاوان، ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ و نیشته‌جێكردن، سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، په‌رله‌مان و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران دابه‌ش ده‌كرێت.
 رۆژی سێشه‌ممه‌ش  30ی3 مووچه‌ی خانه‌نشینی پێشمه‌رگه‌ و  چوارشه‌ممه‌ش 31ی 3 2021، مووچه‌ی خانه‌نشینی شارستانی دابه‌ش ده‌كرێت.

1


دارشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.