Erbil 3°C چوارشەممە 08 کانوونی دووەم 06:44

تەندروستی هه‌رێم چەند رێنماییه‌کی بۆ ده‌ستپێکردنی هه‌ڵمه‌تی کوتان به‌ ڤاکسینی کۆرۆنا بڵاوکرده‌وه‌

کوردستان TV
#7
100%

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی رێنمایی بۆ ده‌ستپێكردنی هه‌ڵمه‌تی كوتان به‌ ڤاكسینی كۆرۆنای ده‌ركرد و سه‌ره‌تاش ڤاكسینی كۆرۆنا له‌ كه‌سانی به‌ساڵاچوو، پێشمه‌رگه‌ و كارمه‌ندانی ته‌ندروستییه‌وه‌ ده‌درێت.

دوای گه‌یشتنی به‌شی هه‌رێمی كوردستان له‌و بڕه‌ ڤاكسینه‌ی "ئه‌سترا زینیكا"، كه‌ گه‌یشتووه‌ته‌ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان له‌ گشتاندنێكدا بۆ سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌ گشتییه‌كانی ته‌ندروستی پارێزگاكان و ئیداره‌ سه‌ربه‌خۆكانی هه‌رێم، رێنماییه‌كانی پێدانی ڤاكسینه‌كه‌ی خسته‌ڕوو.

به‌گوێره‌ی ئه‌و گشتاندنه‌، ژماره‌ی سه‌نته‌ره‌كانی پێدانی ڤاكسینه‌كه‌ زیاد ده‌كرێن، بۆ ئه‌وه‌ی فشار له‌سه‌ر بنكه‌ تایبه‌ته‌كان زیاد نه‌بێت و پێشینه‌ی پێدانی ئه‌و ڤاكسینه‌ش بۆ كارمه‌ندانی ته‌ندروستی، پێشمه‌رگه‌ و هێزه‌ ئه‌منییه‌كان، كه‌سانی به‌ساڵاچوو، ئه‌وانه‌ی نه‌خۆشی درێژخایه‌نیان هه‌یه‌ و ئه‌و مامۆستایانه‌ ده‌بێت، كه‌ ته‌مه‌نیان سه‌رووی شه‌ست ساڵه‌، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی وانه‌ به‌ قۆناغی دوازده‌ی ئاماده‌یی و ئه‌و پۆلانه‌ ده‌ده‌ن، كه‌ له‌ ده‌وامكردن به‌رده‌وامن.

جه‌ختیش كراوه‌ته‌وه‌، پێویسته‌ میكانیزمێك بۆ هه‌ڵمه‌تی پێدانی ڤاكسینه‌ك دابنرێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ده‌بێت سیسته‌می ئه‌لیكترۆنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ خۆتۆماركردن به‌كار بهێندرێت.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.