Erbil 22°C ھەینی 20 ئەیلوول 21:34

 ژمارەیەک حەشارگەی داعش لەسنووری پارێزگای سەڵاحەددین خاپوورکران

کوردستان TV
100%

لە ئاکامی زنجیرەیەک ھێرشی فرٍِۆکە جەنگییەکانی (F-16)ی عێراق، ژمارەیەک حەشارگەی داعش لە سنووری پارێزگای سەڵاحەددین، خاپوورکران.

شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە پشت بەستن بە زانیارییەکانی دەزگای دژەتیرۆر و شانەی ھەواڵگریی سەربە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکان، فڕۆکە جەنگییەکانی (F-16)ی عێراق لە دوێنێ هەینی تا بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە،  19 ھێرشیان بۆسەر تیرۆریستانی داعش لە زنجیرە چیاکانی حەمرین لە پارێزگای سەڵاحەددین ئەنجامداوە.

بەپێی راگەیەنراوەکە لە ئاکامی ھێرشەکاندا، ژمارەیەک حەشارگەی داعش لە ناوچەکە خاپوورکراون.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.