Erbil 27°C ھەینی 20 ئەیلوول 23:33

شەپۆلێکی سەرما و بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

کوردستان TV
100%


بەپێی پێشبینییە كەشناسییەكانی كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان، بەهۆی هەڵكردنی بارستە هەوایەكی سارد بۆ ناوچەكانی هەرێمی كوردستان پلەكانی گەرما دادەبەزن و ئەگەری بارینی بەفر لەناوچە شاخاوییەكان هەیە.

له‌راگه‌یاندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه‌: ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ 27 ى 3 ى 2021 ،  ئاسمانی هه‌رێم لەنێوان نیمچە هەور و هەور دەبێت، لەگەڵ دابارینی نمە بارانی پچڕ پچڕ لە ناوچە جیاجیاكاندا، هەروەها بەفرێكی كەم لە هەندێك ناوچە بەتایبەتی ناوچە شاخاوی و سنوورییەكان ده‌بارێت.

 كه‌شناسی ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات: بەهۆی هاتنی نزمە پاڵەپەستۆیەکی لاواز لە دەریایی ناوەراستەوە پێشبینی دەکرێ لە نیوەرۆ ئه‌مرۆ  شەپۆلێکی بەفر و بارانی كه‌م  بۆ مامناوەند ناوچە شاخاویەکانی هەولێر و دهۆک و بەشێکی دەڤەری راپەرین و سلێمانی بگرێته‌وه‌  و  لە ناوچەکانی تریش ئەگەری دڵۆپە بارانی لاواز هەیە.

هه‌روه‌ها كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان راشیده‌گه‌ێنێت: هه‌روه‌ها به‌هۆى هاتنى بارسته‌ هه‌وایه‌كى نیمچه‌ سارد له‌ توركیاوه‌ ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ پله‌كانى گه‌رما تا ڕاده‌یه‌ك دابه‌زێت به‌ تایبه‌ت له‌ باكورى هه‌رێمی كوردستان ، ‌  خێرایى باش (20-25)كم/س ‌. 

دارشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.