لەپاڵاوتنەكانی كیشوەری ئەوروپا بۆ گەیشتن بە كۆتاییەكانی مۆندیالی دووهەزاروبیستودووی قەتەرو لە گڕوپی حەوتەمدا، هەڵبژاردەی توركیا بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ لە هەڵبژاردەی هۆڵەندای میوانی بردەوه.
لە خولەكی پازدەدا، یاریزان بوراك یەڵماز گۆڵێكی بۆ توركیا تۆماركرد، پاشان هەمان یاریزان گۆڵی دووەمی خۆی و هەڵبژاردەی وڵاتەكەی لە خولەكی سیی و چوار بە لێدانی سزا بەدەستهێناو گێمی یەكەم بەم ئەنجامە تەواوبوو، لە گێمی دووەم و خولەكێك دوای فیكەی دەستپێكی ئەم گێمە، هاكان كالهانگولۆ ئەستێرەی هێڵی ناوەڕاستی میلان گۆڵی سێیەمی توركیای تۆماركرد، لەو لاشەوە هەردوو یاریزان داڤی كلاسین و لوك دی یۆنگ دوو گۆڵیان بۆ هۆڵەندا لە خولەكەكانی حەفتاوپێنج و حەفتاوحەوت بەدەستهێنا، لە خولەكی هەشتاویەكیش، بوراك یەڵماز گۆڵی سێیەمی خۆی و چوارەمی هەڵبژاردەی وڵاتەكەی به لێدانی ڕاسته‌وخۆ تۆماركرد‌و بووە هاتریكی یاری، هه‌ر له یاریه‌كه‌دا هه‌ڵبژارده‌ی هۆڵه‌ندا لێدانێكی سزای له دوایین خوله‌كی كاتی زیادكراو له‌ده‌ستدا.
بەم بردنەوەش توركیا یەكەم سەركەوتن و سێ خاڵی لە دەستپێكی پاڵاوتنەكانی گڕوپی حەوتەمی كیشوەری ئەوروپا بۆ گەیشتن بە كۆتاییەكانی مۆندیالی دووهەزاروبیستودووی قەتەر مسۆگەركردو هۆڵه‌نداش به شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕوان نه‌كراو یه‌كه‌م یاری خۆی له پاڵاوتنه‌كانی جامی جیهان دۆڕاند .
له‌پاڵاوتنه‌کانی ئه‌وروپا تورکیا سه‌رکه‌وتنی به‌سه‌ر هۆڵه‌ندا تۆمارکرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.