Erbil 27°C شەممە 21 ئەیلوول 09:37

کۆمپانیای فایزەری ئەمریکی بۆ چارەسەری کۆرۆنا دەرمانێکی نوێی به‌رهه‌مدێنێت

کوردستان TV
100%

کۆمپانیای فایزەری ئەمریکی هەنگاوە سەرەتاییەکانی تاقیکردنەوەی دەرمانێکی نوێی دژی کۆرۆنا دەستپێکرد.

بەگوێرەی راپۆرتێکی كه‌ناڵی ئەلحوڕە، کۆمپانیای فایزەر له‌ ئەمریکا هەنگاوە سەرەتاییەکانی تاقیکردنەوەی دەرمانێکی نوێی دژی کۆرۆنا دەستپێکردووه‌ و لەقۆناغی ئەزمونی دایە.

کۆمپانیاکە ئاشکراکردووە، ئەو تەکنۆلۆژیایەی لە چارەسەری كۆرۆنا کاری لەسەرکراوە هەمان ئەو تەکنیکەیە کە لەچارەسەری ئایدز و هەوکردنی سییەکاندا كاری پێده‌كرێت، ئەمەش بەواتای ئەوە دێت ئەم چارەسەرە نوێیە ئەنزیمی پرۆتیزی تێدایە کە توانای بەستنەوەی ئەنزیمی ڤایرۆسەکەی هەیە و بەوەش رێگری دەکات لەچەند بارەبوونەوە و زیادبونی.

ئەوەش ئاشکراکراوە، دەرمانەکە لەتاقیکردنەوە سەرەتاییەکاندا سەرکەوتوبووە و دەرکەوتووە کاریگەریی زۆری نەک تەنها له‌دژی كۆڤید نۆزده‌ بەڵکو دژی جۆرەکانی دیکەی کۆرۆنا وه‌ك سارس و مێرس هه‌یه‌.

بەگوێرەی راگەیەنراوی کۆمپانیاکە، ئەم دەرمانە چاوەڕوانکراوەی فایزەر دژی پەتاکانی داهاتووش کاریگەری دەبێت کە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە سەرهەڵدەدەن.

كوردستان TV

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.