Erbil 31°C شەممە 21 ئەیلوول 11:26

بریکاری وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە: ئەو رێگایانەی یەکسایدن دەکرێنە دووساید

کوردستان TV
100%


بریکاری وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، بڕیارە ئەمساڵ  سەرجەم ئەو پڕۆژانەی تەواو نەکراون،  تەواو بکرێن و هەروەها ئەو رێگایانەی ماون بکرێنە دووساید، بۆ ئەو مەبەستەش ھەموو ئامادەکارییەک کراوە.

ئاگرین عەبدوڵڵا، بریکاری وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان رایده‌گه‌ێنێت:بڕیارەئەو پڕۆژانەی لە ھەرێمی کوردستان تەواو نەکراون، کە ژمارەیان 60پڕۆژەیە، ئەمساڵ سەرجەمیان تەواو بکەین، بۆ ئەو مەبەستەش داوامان لە حکوومەت کردووە پارەمان بۆ خەرج بکەن و دەست بە تەواوکردنی ئەو پڕۆژانە بکەین، کە ئامادەکاریی تەواومان بۆ ئەنجامدانی ئەو پڕۆژانە کردووە.

ده‌شڵێت، سایدێکی رێگا بۆ زۆر شوێن رۆیشتووە و تەواو کراون، کە بڕیارە ئەوانیش ئەمساڵ بکرێنە دوو ساید، بۆ ئەو مەبەستەش دەرخستەی ھەموو پڕۆژەکان و تێچووی پڕۆژەکانمان ئامادە کردووە و ھەر کاتێک پارەکە خەرج کرا، دەست بە جێبەجێکردنیان دەکرێت، چونکە پلانی حکوومەتە ھەموو رێگاکان بکرێنە دووساید.

ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات: ھەموو ئامادەکارییەکمان بۆ ئەنجامدانی ئەو پڕۆژانە کردووە کە باسمان کردن و، بەم زووانەش دەست بە ئەنجامدانیان دەکرێت.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.