حكومه‌تی سعودیه پێشنیاری كۆتاییهێنان به جه‌نگی یه‌مه‌ن بۆ حوسیه‌كان دەکات.
فەیسەڵ بن فەرحان ئەلسعود، وەزیری دەرەوەی سعوودییە رایگه‌یاند: له دهستپێشخهریەكدا حكومه‌تی سعودیه پێشنیاری كۆتاییهێنان به جه‌نگی یه‌مه‌ن بۆ حوسیه‌كان دەکات و داواشی لێكردوون كه رازیبن به راگه‌یاندنی ئاگر به‌ست له‌یه‌مه‌ندا.
رایگەیاند دەستپێشخەریەکە هەموو یەمەن دەگرێتەوە و سعودیە لای خۆیەوە شەڕ ڕادەگرێت لەژێر سەرپەرشتی نەتەوە یەکگرتووەکان.
راشیگەیاند: دەمانەوێت ئاگربەست رابگەیەنرێت و شەرو پێکدادان رابگیرێت، ئەوەش وەک ئامادەکارى بۆ دەستپێکردنى دیالۆگى سیاسى لە یەمەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.